ناکۆکیەکانی نێو یەکێتی دەکوڵێت
مەحمود سەنگاویش خۆی یەکلایی کردەوە

دوای دانانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و نووسینی شانازی ئیبراهیم ئەحمەد دژی ئەو کارە، مەحمود سەنگاویش چووە پاڵ عەدنانی حەمەی مینا و بەرگری لە کوڕی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چووە پاڵ هەڤاڵە گەرمیانیەکەی، عەدنانی حەمەی میناوەو دەڵێت " ”ئێمە دەڵێین دەبێت لاوەکان بێنە پێشەوە، بێن سەرکردایەتیی حزب بکەن، ئەمیش ھەم خوێندەوارە، ھەم خەڵکی شارەکەیە، من بە ھەموو توانامەوە پشتیوانی لێ دەکەم و پیرۆزباییشی لێ دەکەم".

دوێنێ لە نووسینێکدا لەسەر دانانی شاڵاو کۆسرەت بە لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هێرشێکی توندی کردە سەر کوڕی جێگری سکرتێری گشتی و بە " بەستەزمان و بێ ئەزموون" ناوزەدی کرد، دواتریش عەدنانی حەمەی مییا ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە وەڵامی شانازی دایەوەو بەرگری لە شاڵاو کۆسرەت کردو هێرشی کردە سەر شاناز، ئەمڕۆش مەحمو سەنگاوی داکۆکی لە کوڕی جێگری سکرتێری گشتی کرد.



PM:01:51:11/04/2018