راکیتچ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت


راکیتچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، لە دەستیدا توشی پێکان هاتووەو بڕیارە ئەمشەو نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام بدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردەوە،راکیتچ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەش ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە دیاری دەکرێت، بەڵام تا ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی نەزانراوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:33:11/04/2018