لە خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتدا، یانەی ریاڵ مەدرید توشی
دۆڕانێکی قورس هاتوو ٣-١ بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا دۆڕا ، بەلام توانی سەرکەوتن
بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بێنێت.
یانەی یۆڤانتۆس لە
یاریەکەدا باشترین ئاستی خۆی پێشکەشکردوو توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی ٢ و ٣٧ و ٦١
تۆمار بکات و ئەنجامی یاری چوون یەکسان بکاتەوە.
بەڵام یانەی ریاڵ
مەدرید لە چرکەکانی کۆتایی توانی بە لێدانێکی سزای رۆناڵدۆ گۆڵی ٣-١ بکات و بە
ئەنجامی هەردو یاریەکە ٤-٣ یاریەکە بباتەوەو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.