تەواوی غوتە لەلایەن حکومەتی سوریاوە کۆنتڕۆڵکرا

بەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی روسیا لەزاری بەرپرسێکی سەربازی روسییەوە رایگەیاند'' هێزەکانی حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی تەواوی شاری دومایان لە شاری غوتەی رۆهەڵات کرد".

یوری یفتوشینکۆ سەرۆکی ناوەندی ئاشتی و بەرژەوەندییەکانی روسیا لە سوریا رایگەیاند '' ئاڵای دەوڵەتی سوریا لەسەر سەربانی بیناکانی شاری دوما بەرزکراوەتەوە و تەواوی غوتەی رۆژهەڵاتیش ئازادکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە '' چەند یەکەیەکی پۆلیسی سەربازی روسیا بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن و رێزگرتن لە یاسا و سیستم دەچنە دوماوە هەتا ئەو کاتەی رادەستی حکومەتی سوریا دەکرێتەوە''.

لەلایەکی ترەوە جێگری یەکەمی کارگێڕیی ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکان لە ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی روسیا، ڤلادیمێر بوزنیخیر ووتی '' دانیشتوانی غوتەی رۆژهەڵات توانیویانە یارمەتی مرۆییان دەستکەوێت لەرێگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندی بەرژەوەندییەکانی روسیا''.

هەر پاش کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە، ٤٤٥ تۆن خواردن و دەرمان و پێداویستی گەیاندرایە شارەکە و سەربازە روسەکانیش بڕی ٥١٨ تۆن خواردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکرد.



AM:10:09:12/04/2018