تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا فه‌رمانیداوه، به ژێرده‌ریاییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سوریاوه بجوڵێن بۆ بەشداریکردن لە جەنگی دژ بە حکومەتی سوریا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه تێرێزا مه‌ی، فه‌رمانیداوه به هێزه ژێر ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له دژی سوپای سوریا، كه پێده‌چێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستپێبكات.
ڕۆژنامەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، مه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتایی بۆ به‌شداریكردنی به‌ریتانیا له هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی كه ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا له دژی سوریا ئه‌نجامیبده‌ن به‌ڵام ده‌یه‌وێت، هێزه‌كانی له ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی خێرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت موشه‌كی توماهۆك له ژێرده‌ریاكانییه‌وه ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی له سوریا پێكێنێت.