بۆفۆن باسی روداوەکانی یاریەکەی ریال مەدرید و یۆڤانتۆس دەکات


گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا جیانلۆجی بۆفۆن لە باش کرانە دەرەوەی تیپەکەی و وەرگرتنی کارتی سوور لە کاتی یاریەکەدا، باسی روداوەکانی یاریەکەی بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید دەکات.

بۆفۆن وتی خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم لە یانەیەکی وەکوو یۆڤانتۆس یاری دەکەم، ئێمە یارییەکی گەورەمان ئەنجامدا،ناوبژیوانی یاریەکە ئەو یەکەم کەس بوو وتی لێدانی سزایەو لێدانەکەی بینی، من نازانم بۆ ئەو بڕیارەی دا، کاتێک ئەو بەوشێوەیە بڕیاریدا من کۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستداو نەمتوانی قسە نەکەم.

لە کۆتایدا وتی لەوانەیە ئەم یارییە کۆتا یاری من بێت لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەلام جارێ نازانم چی رودەدات.



PM:01:50:12/04/2018