تورکیا ئەنجومەنی خۆجێی بۆ عفرین پێکهێنا

ئەنجوومەنی خۆجێی کاتی شارۆچکەی عەفرین دامەزرا کە لە نوێنەرانی مەدەنی کورد، عەرەب و تورکمان پێکھاتووە.

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە " ئەنجوومەنەکە لە ٢٠ کورسی پێکھاتووە کە ١١یان کورد، ھەشتی عەرەب و یەک کورسی بۆ تورکمانەکان تەرخان کراوە".

زوھێر حەیدەر لەنێو نوێنەرانی کورد بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ھەڵبژێردرا.

ئەو ئاژانسە بڵاویکردۆتەوە " دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنەکە لە ھەشت کەس پێکھاتووە کە بریتین لە زەکەریا محەمەد، جاسم ئەلسیفەری، ئەحمەد حاجی حەسەن، عەبدولرەحمان نەجار، ھارۆ عوسمان و محەمەد شێخ رەشید".

بۆ ئەندامبوون لە ئەنجوومەنەکە مەرجی ئەوە دانراوە کە دەبێت ئەو کەسە خەڵکی عەفرین بێت و نیشتەجێی شارەکە بێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، زوھێر حەیدەر لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "بە ھۆی ئەوەی تورکیا دەرفەتی ئەمەی دابین کرد سوپاسیان دەکەین. خزمەتی خەڵکی عەفرین دەکەین. ھەروەک قەڵغانی فورات ناوچەی لقی زەیتونیش دەبێتە نموونەیەک".

وەک ئانادۆڵ بڵاویکردپتەوە ، زوھێر حەیدەر بانگەوازی گەڕانەوەی خەڵکی بۆ عەفرین کرد و وتوویەتی: "ئەگەر گشت عەفرینییەکان بگەڕێنەوە، ئەوا دەتوانین ھەڵبژاردنێکی دیموکراسی ئەنجام بدەین. خۆمان ئێرە بەڕێوە دەبەین نەک ئەوانەی لە قەندیل یان لە شوێنێکی دیکە دێن".

سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێی کاتی عەفرین ئاماژەی بەوەش دا کە ئەنجوومەنەکە لە ژێر چەتری ھاوپەیمانی نیشتمانی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دامەزراوە و راشیگەیاند، ئەنجوومەنەکە سەر بە ئەنجوومەنی خۆجێی حەلەب دەبێت و پشتیوانیشی بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپات کردەوە.

سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، عەبدولرەحمان مستەفا کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکەی عەفرین ئامادە بووە



PM:06:36:12/04/2018