مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢ی نیسان لە سلێمانی کۆبۆتەوەو تا ئێستا کۆبوونەوەکەی تەواو نەبووە.

بەپێی زانیاریەکان سپی، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و چۆنێتی خۆئامادەکردنی یەکێتی و دەزگاکانی بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

وەک سپی زانیویەتی جارێکی تر بەدواداچوون بۆ ئەو جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکرێت سەبارەت بە دەرکردنی ئەو کادیر و ئەندامانەی بۆ لیستەکانی تر کار دەکەن.

سەبارەت بەکێشەکانی نێو یەکێتی سپی زانیویەتی دوا پەرەسەندنی ئەو کێشانەو، ئەو نووسین و هەڵوێستانەی چەند رۆژی رابردوو لەسەر پرسی دانانی شالآوی کۆسرەت رەسوڵ بە لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، نوسراون تاوتوێ دەکرێت.  



PM:06:53:12/04/2018