وڵاتەکانیان شەڕیانە
نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی ئاسایش یەکتری ماچ دەکەن

هەرچەندە روسیا و ئەمەریکا پەیوەندی نێوانیان لەو پەڕی خراپیدایە، ئەمەریکا سەرقاڵی هێرشکردنە سەر سوریا کە هاوپەیمانی ستراتیژی رووسیایە، لەم کاتەدا نوێنەری هەمیشەیی روسیا و ئەمەریکا یەکتری ماچ دەکەن.

دوای ئەوەی رۆژی سێ شەممە دوو پرۆژە بڕیاری رووسیا و ئەمەریکا شکستی هێنا و لەلایەن یەکتریەوە رەتکرانەوە، و مشتومڕێکی زۆر لە نێوان هەردوولادا دروستبوو، نوێنەری هەمیشەی روسیا لە نەتەوە یەكگرتوەكان ، فاسیلی نیبینزیا لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ  خاتوو نیكی هایلی نوێنەری هەمیشەی ئەمریكا یەكتریان لە باوەش گرت و یەكتریان ماچكرد .

فۆتگرافەرەکان و کامێرامانەکان کە خۆیان بۆ ئەم گرتەیە نابوەوە، زوو کامێراکانیان چرکاندو  ڤیدیۆ و وێنەو ماچەکانیان گرت ولە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "ماچەكەی ئەمریكا و روسیا"، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو وڵات بەدوو ئاراستە زۆر دژی رای خۆیان دەربڕی.
پەیوەندی نێوان روسیا و ئەمەریکا گەیشتە ترۆپکی خراپی دوای تۆمەتبارکردنی سوریای هاوپەیمانی رووسیا لەلایەن ئەمەریکاوە بە بەکارهێنەری چەکی کیمیاوی لەشاری دۆمای سوریا.




PM:07:09:12/04/2018