پەکەکە کوژرانی 19 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە رایگەیاند كە لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر 19 سەربازی توركیایان كوشتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی هەپەگە، ڕۆژی 9ی نیسان تەقینەوەیەكیان دژی ئەو هێزانەی توركیا ئەنجامداوە كە لە سنووری برادۆستەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی كوردستان و لە ئاكامدا 10 سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیكەش بریندار بوون.

راشیگەیاند كە بەرەبەیانی 11ی نیسانیش تەقینەوەیەكی دیكەیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە پێنج سەرباز کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.

روونیشیكردەوە كە هەر هەمان رۆژ چوار سەربازی دیكەی توركیا لە تەقینەوەیەكدا كوژراون و پێنج سەربازی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەنداروەکەی هەپەگە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆش چالاكییەكیان لەدژی هێزەكانی توركیا ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا ژمارەی كوژراو و بریندارەكانیان نەزانراوە.



PM:08:17:12/04/2018