موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند لە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان تیمێك رادەسپێرێت بۆ كوشتن یان دەستگیركردنی عیزەت دووری ئەمینداری گشتیی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە.
سەدر دووپاتی كردەوە كە تیمێك دەخاتە كار بۆ ئەوەی بە دوای عیزەت دووریدا بگەڕێن و دەڵێت "بۆ ئەوەی جارێكی تر سیاسەتمەدارە درۆزن و گەندەڵەكان نەڵێن عیزەت دووریمان كوشتووە، ئێمە لە دوای هەڵبژاردندا دووری لەناودەبەین".
سەدر رایگەیاند كە بۆیە لە دوای هەڵبژاردندا دووری دەكوژن، بۆ ئەوەی نەبێتە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵكو وەكو ئەركێكی پیرۆز ئەو كارە دەكەن.