بەرپرسێکی نزیک لەبەرهەم ساڵح لە پۆستەکەی لە حکومەتی هەرێم دووردەخرێتەوە

بەرپرسێکی نزیک لەبەرهەم ساڵح لە حکومەت لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و خانەنشین دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند بریکاری دەستەی ژینگە لە کوردستان، سەمەد محەمەد بەتۆمەتی نزیکی لەبەرهەم ساڵح لە پۆستەکەی دورخرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ناوبراو کە پلەکەی لە ئاستی راوێژکاردایە.

هەروەها سپی زانیوەیەتی کە بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پۆستەکەی دوررخراوەتەوە.

سپی هەوڵی دا پەیوەندی بە بەرپرسی ناوبراوەوە بکات، بەلآم دەست نەکەوت.

ئەمە یەکەمجارە کە کەسێک بە تۆمەتی نزیکی لە بەرهەم ساڵح لە پۆستەکەی لە حکومەت دووربخرێتەوە، لە رۆژانی رابردوودا چەند کایدرێکی یەکێتی بە بیانوی ئەوەی سەر بەلسیتەکەی بەرهەم ساڵحن بوون لە حیزب دەرکران.



PM:11:26:12/04/2018