کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و تیمی ئەمنی وڵاتەکەی بێ ئەوەی بگەن بە بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە سوریا، کۆتایی هات.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان دەکات لەگەڵ دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی.
ئەوەش خراوەتەڕوو ئەمڕۆ ترەمپ قسە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەریەکە لە ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و تیرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکات.
هاوکات حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی نیشانداوە لە لێدانی سوریا بەشداری بکات و پێی وابووە ناکرێت، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەبێ سزا تێپەڕبێت.