وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مریكا "په‌نتاگۆن" بڕیاریداوه، گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لى ده‌ریایی و ئاسمانى له‌سه‌رده‌می جه‌نگی عێراقه‌وه تائێستا، بۆ خۆئاماده‌كردنی هێرشه چاوهڕوانكراوهكهى سه‌ر ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د له سووریا، بڵاوه پێبكات.
میدیا ئه‌مریكى و به‌ریتانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه له‌ناوبه‌ری ئه‌مریكی "ی‌و ئێس ئێس دۆناڵد كوك"، كه هه‌ڵگری 60 مووشه‌كى جۆرى (تۆماهۆك)ـه، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌ته‌واوى ئاماده‌كاریدایه، هه‌روه‌ها سێ له‌ناوبه‌ری تر ئاماده‌كراون
هاوكات، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ی‌و ئێس ئێس هاری ئس ترومان" ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو له ویلایه‌تی ڤێرجینیاوه بۆ ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌وتووه‌ته ڕێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا نزیكه‌ى 90 فڕۆكه‌ى جه‌نگیی هه‌ڵگرتووه، پێنج كه‌شتی جه‌نگییش هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ مووشه‌كى تۆماهۆك، كه به‌باشترین و كاریگه‌رترین چه‌كى مووشه‌كیی ئه‌مریكی داده‌نرێـت
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆرى "بی- 2ستیلس" ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ڕادار ئاشكراى ناكات، له‌ویلایه‌تی میزۆری به بۆمبی زۆر ترسناك و مووشه‌كی تۆماهۆكهوه، فڕی.