فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی موچەی پاسەوانەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاند، بەپێی سیستمی نوێی پاشەکەوتی موچە، موچەی پاسەوانیش دەستکاری دەکرێت.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "چه‌ند ڕۆژێکه ناڕه‌زایه‌تییەکی ڕه‌وا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له یه‌که‌ی پاسه‌وانی هه‌بوو که موچه‌ی ئه‌وان ده‌ستکاری نه‌کراوه".
ڕاشیگەیاند "ئێمه له فراکسیۆنی پارتی به وردی و جدی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زارتی ناوخۆ‌و دارایی و یه‌که‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر خه‌ت بووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ دڵنیاکراینه‌وه که موچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانیش به‌پێی سیسته‌می نوێی موچه ده‌ستکاری ده‌کرێت".
دوو هەفتە لەمەوبەر، حکومەتی هەرێم سیستمێکی نوێی پاشەکەوتی موچەی ڕاگەیاند و کەمترین ڕێژەی پاشەکەوت ١٠%یە و زۆرترینیش ٣٠%، ئەوەش لەمیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران هات لە هەرێمی کوردستان.