گورزی سەربازی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سوریا ٥٠ خوولەکی خایاند

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( پەنتاگۆن ) رایگەیاند" ئەو گورزە سەربازییانەی کە کاتژمێر ٢ ی بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی گرێبج لەگەڵ فەرەنساو بەریتانیادا بۆ سەر سوریا ئەنجامیان داوە ژمارەیەک بنکەو بارەگا سەربازییەکانی لە دیمەشقی پایتەخت کردە ئامانج.

جیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند " ١٠٠ تا ١٢٠ مووشەک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی سوریا کراوە کە سیانیان بەندە ئەو بنکە سەربازیانەوە کە پەیوەندی بە چەکی کیمیاویەوە هەیە.

وەزیری بەرگری ئاشکرای کرد کە وەشاندنی گورزە سەربازییەکە ٥٠ خوولەکی خایاندووە.

هەروەها لەو هێڕشەدا فڕۆکە میراجەکانی فەرەنسا و تۆردنادۆی بەریتانی و فڕۆکە ئەمریکیەکانی ( بی ١ ) بەشداریان کردووە.
ژەنەراڵ جوزیف دانفورد فەرماندی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکاش شوینەکانی ئامانجی هێرشەکە ئاشکرا دەکات، کە ناوەندێکی توێژینەوە لەناوچەی بەرزەی کردۆتە ئامانجە کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیماوی.

 گورزی دووەمیش دامەزراوەکانی تەخزینکردنی چەکی کیمیاوی لە رۆژئاوای شاری حمس کردۆتە ئامانج.

ئەو فەرماندە باڵایە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە هێرشەکەدا هیچ هەماهەنگیەکیان لەگەڵ رووسیادا نەکردووە.

هێزە بەرگریە ئاسمانییەکانی سوریاش تەنها لە رێگای مووشەکی ( زەوی – ئاسمانەوە) بەگریان کردووە.



AM:07:04:14/04/2018