له یهكهم رۆژی دهستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژارن، كاندیدێكی رەوتی حیكمە گیانی لەدەستداو لهمبارهیهوه وتهبێژی فهرمی لیستهكه زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
محەمەد جەمیل میاحی وتەبێژی لیستی رەوتی حیكمەی نیشتمانی رایگهیاند " بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی هادی عقابی كاندیدی رەوتەكەیان لە واست رادەگەیەنن".
وتەبێژی لیستی رەوتی حیكمە وتیشی " عقابی بەمەبەستی بەشداریكردن لەڕاگەیاندنی لیستەكەیان بەئامادەبوونی سەرجەم كاندیدەكان لەواستەوە بەرەو بەغدا بەڕێكەوتووە، بەڵام لەڕێگادا توشی روداوی هاتووچۆ بووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق دهستی پێكرد، كە بڕیارە 12ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.