ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی


لە خولی ئسپانیاو لە هەفتەی ٣٢دا، یانەی بەرشەلۆنە لە دوای دۆڕانەکەی رۆما، ئێوارەی ئەمڕۆ میوانداری یانەی ڤالنسیای کردوو لە ئەنجامدا توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوە.

بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵی هەریەکە لە سوارێز و ئۆمتیتی یاریەکە بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.

تاکە گۆڵی ڤالنسیا یاریزان، پاریخۆ لە خولەکی ٨٧ بە لێدانیسزا تۆماری کرد.

بەرشەلۆنە ئێستا ٨٢ خاڵی هەیەو پێشەنگی خولەکەیە.




ئه‌م بابه‌ته ‌734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:36:14/04/2018