ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا- دیمه‌شقى له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژی ڕابردوودا، كۆنترۆڵ كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كان به ڕۆژنامه‌ى "قودس عه‌ره‌بی"یان ڕاگه‌یاند، كه داعش توانى ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا- دیمه‌شق دواى شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ سوپاى ڕ‌ژێمى سووریا، كۆنترۆڵ كرده‌وه
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه له‌و شه‌ڕانه‌دا، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش، كه له‌ناوچه‌كه‌دا پشتیوانیی له سوپاى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و "كوژراو و بریندارێكى زۆر له‌هه‌ردوو لا هه‌یه
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه دواى ئه‌وه‌ى هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند خاڵێك له خۆرهه‌ڵاتى حیمس، كشانه‌وه، داعش توانی به‌ته‌واوه‌تى ڕێگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ى نێوان به‌غدا- دیمه‌شق، كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه، كه داعش له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا، ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌دا گرتووه، كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى سووریا بوون، هه‌روه‌ها هاتووه "داعش ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كاندا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ده‌ست به چالاكییه توندڕه‌وییه‌كانى بكاته‌وه".