ڤیدیۆ:مانچستەرسیتی هەنگاوێک لە نازناوەکە دوورە


یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی تەنها یەک هەنگاوی ماوە تا نازناوی خولی ئینگلتەرا بباتەوەو لەئەگەری دۆڕانی یانەی مانچستەریونایتد بە وێستبرۆمیچ، راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا.

ئەمشەو مانچستەرسیتی بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر بە یانەی تۆتنهام بەدەستهێناو توانی ٣-١ یاریەکەی لێ بباتەوەو خۆی لە نازناوەکە نزیکبکاتەوە.

سێ گۆڵەکەش هەریەکە لە گۆندۆگان و خیسۆس و ستەرلینگ تۆماریان کرد.

ئێستا مانچستەرسیتی خاوەنی ٨٧ خاڵەو پێشەنگی خولەکەیە.





PM:11:52:14/04/2018