فیلمێکی کوردی لە سینەمای چەندین وڵاتی جیهان نمایشدەکرێت

یەکێک لە فیلمەکانی دەرهێنەری کورد "هونەر سەلیم" بڕیارە لە چەندین سینەمای جیهانی نمایشبکرێت، کە ناوەڕۆکی فیلمەکە پۆلیسییە و لە دوورگەیەکی ئیستەنبوڵ کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە.

"کێ لێدی وێنزی کوشت" ناوی فیلمەکەی دەرهێنەری هونەر سەلیم-ە، بڕیارە لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ لە سینەمای چەند وڵاتێک نمایشبکرێت لەوانە (پاریس، سویسرا و بەلجیکا)، تورکیا و چەند وڵاێکی دیکەش فیلمەکەیان کڕیوە، کە هەریەک لە ئەکتەران مەمەند کورتولمووش و ئەزگی مولان رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن".

دەرهێنەر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بەمشێوەیە باسی لە ناوەڕۆکی فیلمەکە کردوە"کێ لێدی وێنزی کوشت فیلمێکی پۆلیسییە و لە دوورگەیەکی ئیستنبوڵ وێنەگیراوە، لە فیلمەکەدا نووسەرێکی ئەمریکی لە دوورگەکە دەکوژرێت، پۆلیسێک لە ئیستەنبووڵەوە دەچێت و لە ڕووداوەكە دەكۆڵێتەوە، بۆی دەردەکەوێت ئەو کچە نووسەرە کتێبێک دەنووسێت لەبارەی ئاشکراکردنی تاوانێکەوە، بکوژەکە نەیویستووە کە ئەو نووسەرە رۆمانەکی تەواوبکات بۆئەوەی ناوی ئەو ئاشکرانەبێت، چیرۆکەکە بەوشێوەیە دەستپێدەکات و دواتر فراوان دەبێت، لە نیوەدا باسی کورد دەکات، ئاشکرادەبێت کە ئەو رۆماننووسە رۆمانەکەی دەربارەی کوردێک بووە".

PM:03:24:15/04/2018