یانەی بایرن میونخ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت


ئەمڕۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و یاریزانی هەڵبژاردەی چێلی و هێلی ناوەندی یانەکەی جارێکی تر توشی پێکان هاتەوە.

دوای دابروانی بۆ چەند مانگێک لە یانەکەی، ڤیدالی چیلی ئەمڕۆ توانی بەشداری لە مەشق و راهێنانەکان بکاتەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە ئەنجامدانی راهێنان، توشی پێکان هاتەوە لە ئەژنۆیداو گومانی ئەوەشی لێ دەکرێت بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید نەتوانێت ئامادە بێت، کە یاریەکە لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەیە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە میونخ لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.



PM:07:04:15/04/2018