خانمە هونەرمەندێک بە شەش مانگ زیندانیکردن سزا درا

خانمە هونەرمەندێکی عێراقی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان کە تیایدا تەشهیرو ناوزڕاندنی بە هونەرمەندێکی کوەیتی کردبوو، دادگای کوەیت بڕیای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

"مریەم حسێن"لەساڵی ٢٠١٦ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، کە تیایدا چەندین وتەی نەشیاو بەرامبەر بە هونەرمەدی کوەیتی "حسێن مەنسور"بەکاردەهێنێت و هاوکات کارکردنیش لەگەڵ هونەرمەندی ناوبراو هەڵدەپەسێڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی حسێن مەنسور رەخنەی لە مریەم گرتبوو لەکاتی هەڵبژاردنی وەک شاجوانی پێشووی وڵاتی خلیج و وتبووی"چۆن ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە؟، بۆیە مریەم بە هەڵە خوێندنەوە بۆ ڕەخنەکەی مەنسور دەکات و ئەو گرتەیە بلاو دەکاتەوە.



پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، حسێن مەنسور لە دادگای کوەیت سکاڵای یاسایی لە دژی مریەم حسێن تۆماردەکات، دواتر دادگای کوەیت رۆژی ١١ی نیسان بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە رێگەی وەکیلەکەیەوە بڕیاری زیندانی کردن بۆ ماوەی شەش مانگ و سزای مادی و وەستاندنی لەکارکردنی بەسەر خانمە هونەرمەندەکەدا دەسەپینێت.

بەڵام لەدوای بڕیارەکەی دادگا مریەم
 لە ئیستادا دەیەوێت لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە تانە لە بڕیارەکەی دادگا بگرێت و سزای زیندانیکردنەکەی هەڵبووەشێتەوە لەگەڵ مانەوەی لە خاکی کوەیتدا.

مریەم حسێن ئەکتەرێکی عێراقییەو یەکێکە لەو ئەکتەرانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا قسە و باسی زۆر لەسەردەکرێت، هەروەها حسێن مەنسور ئەکتەرێکی کوەیتییە و لە خانەوادەیەکی هونەری لەدایکبووە و تەمەنی زیاتر لە ٥٠ ساڵە.



PM:09:21:15/04/2018