ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، راگه‌یاندراوێك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "چین و توێژه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، به‌ویژدانی زیندوویانه‌وه رۆژی ده‌نگدان ده‌كه‌نه فێستیڤاڵی په‌یمان نوێكردنه‌وه بۆ مام جه‌لال و بۆ شه‌هیدان و بۆپێشمه‌رگه".
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه هه‌شت خاڵی له‌خۆگرتووه، تێیدا هاتووه كه دوای ڕووداوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رباری پڕوپاگه‌نده نابه‌جێكان، به‌رگه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڕووداوه‌كانمان گرت، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) نه‌بووین و نابین.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه ئامانجیانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، به‌شێكی برینه‌كان ساڕ‌ێژ بكات، نه‌ك گه‌رمی تای هه‌ڵبژاردن، ده‌سكه‌وته مهدهنییهكانیشمان له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام رێگا نادات هیچ كه‌س و لایه‌ك موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ره‌وه بكات.
راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌موو كابینه‌كان نادزێتهوهو دڵنیایه كه به‌شی زۆری ده‌نگده‌ری به‌ویژدان و ئازادیخواز، به‌دروشمه بریقه‌داره‌كان فریو ناخۆن و ره‌نجده‌رانی بیر و بازوو، چین و توێژه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عیراقیشدا، به‌ویژدانی زیندوویانه‌وه، له هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕییهكانیان ده‌بوورن، رۆژی ده‌نگدان ده‌كه‌نه فێستیڤاڵی په‌یمان نوێكردنه‌وه بۆ مام جه‌لال.
یه‌كه‌م: یه‌كێتی ده‌ست به‌رداری ستراتیژی دیموكراسی و كوردایه‌تی نه‌بووه و ناشبێ.
دووه‌م: كێشه‌كان هه‌ڵیان نهدێراین بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و دروستكردنی دوو ئیداره له كوردستاندا.
سێیه‌م : راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشمان، پاراست.
چواره‌م: سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یه‌كێتیمان نه‌دۆڕاند و سه‌نگی دیبلۆماسیه‌تی یهكێتیشمان له ناوچه‌كه‌دا له‌ده‌ست نه‌دا.
پێنجه‌م: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری و دژایه‌تی تاڕاده‌ی دوژمنكارانهمان، بواری خه‌باتی مه‌ده‌نیمان به‌رته‌سك نه‌كرد.
شه‌شه‌م: كه قه‌یران سه‌ری هه‌ڵدا، سوور بووین له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌م ئه‌ندامانمان و مووچه‌خۆران تێكڕا.
حه‌وته‌م: به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كانمان گرت و ئاماده‌بووین فشار بخه‌ینه سه‌ر ئۆرگان و ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام رێگه‌مان نه‌دا كاری نابه‌جێ به‌رامبه‌ر بازاڕِو سه‌رمایه‌دار بكرێت.
هه‌شته‌م: دوای ڕووداوه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رباری پڕوپاگه‌نده نابه‌جێكان، به‌رگه‌ی لێكه‌وته‌كانی ڕووداوه‌كانمان گرت، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) نه‌بووین و نابین