لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست
بە یانەی مەلەگە بێنێت و پلەیەک سەربکەوێت.
ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بە دوو گۆڵی ئیسکۆ و کاسێمێرۆ
بردنەوە تۆمار بکات سێ خاڵی تر بخاتە خاڵەکانی.
تاکە گۆڵی مەلەگە یاریزان رۆلاند تۆماریکرد.
ئێستا ریاڵ مەدرید بە ٦٧ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت.