خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ


وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی موچەی بڵاو كردووەتەوە و بەپێێ‌ خشتەكەش، ئەمرۆ موچەی وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە پێشتر بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ، سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان و مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت، هەروەها رۆژی پێنج شەممەش مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.

AM:09:56:16/04/2018