نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا
نرخی نه‌وتی لەبازاڕەکانی جیهان بە بەرزی مایەوە، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە سەرو 71 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 71 دۆلار و 88 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 66 دۆلار و 73سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 72 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا، هەروەها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 67 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
جێی ئاماژەیە له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
هاوكات
AM:10:11:16/04/2018