گروپێکی چەكدار شەوی رابردوو هێرشیانکردە سەر بازگه‌یه‌کى شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، بەڵام هێرشه‌که‌یان تێکشکێندرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوز، شه‌وى ڕابردوو گروپکی چەکدار کەلە چوار کەس پێکهاتبوون، هێرشیان کردوەتە سه‌ر بازگه‌یه‌کى شه‌ڕڤانان له ده‌ره‌وه‌ى مەنبەج، به‌ڵام دواتر شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە.
بەپێی ئاژانسەکە، لە ئەنجامدا یه‌کێک له چەکدارەکان کە دەمەنچەی بێدەنگی پێبووە کوژراوە و سێ چەکدارەکەی دیکه‌ش هه‌ڵاتون، دواى هێرشەکەش شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێکى گه‌ڕان و پشکنین کردوە لە ناوچەکە.