کۆشکی سپی: ترەمپ پەشیمان نەبووەتەوە دەیەوێت بە زووترین كات لە سوریا بكشێتەوە

كۆشكی سپی رایگەیاند، کە سەرۆکی ئەمریکا پاشگەز نەبووەتەوە لە جێهێشتنی سوریاو دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا هێزەکانیان لەسوریا بکشێننەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی لە زاری سارا ساندرز، وتەبێژی كۆشكی سپی بڵاویکردەوە، کە ستراتیژی ئەمریكا و سەرۆك ترەمپ نەگۆڕاوە و دەیەوێت بە زووترین كات لە سوریا بكشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە." دەیانەوێت بە تەواوی داعش لە ڕەگ و ڕیشەوە دەربێنین و هێمنى لەو ناوچانە جێگیرببێت پاشان چاوەڕێی هاوپەیمانە ناوچەییەکانیان دەکەن کە بەرپرسیارێتى ئەمنی و دارایی ئەو ناوچانە بگرنە ئەستۆ".

ئەمەش لەکاتێکادایە رۆژی یەکشەممە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا رایگەیاند، توانیویانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاشکەزبکەنەوە لە كشانەوەی هێزە سەربازیەكانیان لە سوریا.


PM:01:25:16/04/2018