لەزاری وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەگەیەنرێت، مووچەی کەمئەندامان بەرزدەکرێتەوەو ١٢٩ هەزار دینار.
سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش ئاشكرا ده‌كات"وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه موچه‌ی به‌شێكیان بكرێته 120 هه‌زار دینار".
سامان حسێن بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە"شه‌وی رابردوو رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌باره‌ی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانه‌وه پێیڕاگه‌یاندم، كه گۆڕانكاری له‌موچه‌ی كه‌مئه‌نداماندا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی موچه‌كانیان كراوه به90هه‌زار دینار بۆ 120 هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت".
نابراو وتیشی:"باسیله‌وه‌شكرد بۆ زیادكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پێویستمان به‌دوو ملیار و 600هه‌زار دینار بووه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ته‌رخانكراوه، وه‌زیر به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا كه بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی موچه‌كانیان 60هه‌زار دیناره له‌داهاتوودا گۆڕانكاری له‌موچه‌كانیاندا بكرێت".