ئینیستای کاپتینی
یانەی بەرشەلۆنە نزیکە ماڵئاوایی لە یانەی بەرشەلۆنە بکات و ریزەکانی ئەو یانەیە
بەرەو خولی چینی جێبهێڵێت.
رۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئینێستا لە دوای یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر
بە یانەی سیڤییا ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات و ئەم یانەیە جێدەهێڵێت و خولی
چینیش وێستگەی داهاتووی یاریکردنی دەبێت.
هەروەها نرخی
ساڵێک یاریکردنی لە وڵاتی چین زیاترە لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ کە وەکوو موچەی ساڵانە بەم
ئەستێرەیەی یانەی بەرشەلۆنە دەدرێت.