ئەمڕۆ ناچۆی
بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید، گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی ئەمەش لە پاش توشبوونی بە
پێکان.
ناچۆ لە دوای ئەو
پێکانەی لە یاری بەرامبەر بە لاس پالماس لە گەری ٣٠ی خولی ئیسپانیا توشی هات،
یەکەم جارە دەتوانێت مەشق و راهێنان بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە
ناچۆ بە جیا توانی لەسەر چیمەنی یاریگا راهێنان بکات و لە رۆژانی داهاتووش
دەگەڕێتەوە بۆراهێنانە بە کۆمەڵەکان و ئامادەی یاری بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ
دەبێت لە چامپیۆنس لیگ.