کەرکوک...نۆ کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك نۆ كەسی دەستگیركرد و دەڵێت "ئەو کەسانە بازرگانیكەر و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون".

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك "هێزەكانیان توانیویانە نۆ كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن".

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوە هاتووە "لەسەرەتای ئەم مانگەوە هێزەكانیان زنجیرەیەك هەڵمەتی گەڕان و پشكنینیان لە نێو شاری كەركوك ئەنجامداوە و توانیویانە 9 كەس كە تۆمەتباران بە بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن بە تایبەت ماددەی كریستاڵ".

لەکۆتاییدا هاتووە "لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەپێی یاسا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".



PM:09:14:16/04/2018