سلێمانی...بانگەشەی هەڵبژاردنی لە دوو شەقامی سەرەکی قەدەغەکرا

پارێزگارى سلێمانى بڕیاریدا، لە هەردوو شەقامى سالم و تووی مەلیک بانگەشەى هەڵبژاردن قەدەغە بکات.

بە پێی نوسراوێک کە واژۆى هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لەسەرە، بڕیاردراوە بانگەشەى جەماوەریی بۆ هەڵبژاردن لە هەر تەلار و خانوویەک کە ڕووی لە  هەردوو شەقامى سەرەکى سالم و تووى مەلیک بێت، قەدەغە بکرێت.

هەروەها بڕیاردراوە بانگەشەکردنى لیست و قەوارە و کاندیدەکان لە دوورى کەمتر لە ٥٠٠ مەترەوە لە ناوەندەکانى دەنگدان قەدەغە بکرێت و ڕێگەش بە هیچ دیاردەیەکی چەکداری نەدرێت، لە نزیک ناوەندەکانی دەنگدان، جگە لە هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ.

ئەو بڕیارەى پارێزگارى سلێمانى لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنەکانى پێشوودا بانگەشەى جەماوەرى هەڵبژاردن لە هەردوو شەقامى سالم و توى مەلیک رێگە پێدراو بوو و هەندێک جار گرژی تێدەکەوت.



PM:09:43:16/04/2018