كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لەبانگەشەكانی هەڵبژاردن سزای 60 كاندیدیان داوە.
كەریم تەمیمی، وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاندووە "بەهۆی سەرپێچیكردن لەبانگەشەكانی هەڵبژاردنیان، كۆمسیۆن سزای بەسەر 60 كاندیددا سەپاندووە و سزاكانیش خۆی لە سزادانی دارایی بەلێسەندنی پارە دەبینێتەوە و لەحاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەشدا، بڕی سزا داراییەكە دوو هێند دەكرێت".
لای خۆشیەوە حازم ئەلردینی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایگەیاند: بەشێك لەسزاكان لەسەر سەرپێچیییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن تا دەگاتە ئاستی بێ بەشكردن و دوورخستنەوەی كاندید لە كێبڕكێكانی هەڵبژاردن، بەتایبەتیش ئەو كاندیدانەی هەوڵدەدات لەبانگەشەكانیان هانی فیتنەی تایفی دەدەن.
وا بڕیارە ڕۆژی 12ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری وڵاتەكە بەڕێوەبچێت، دوێنێ یەكشەممەش هەڵمەتی ئەو هەڵبژاردنانه لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكر و لە عێراقیش رۆژێك پێش هەرێم دەستیپێكردووە