گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان ڕۆژی چوار شەممەیە و لای سوننەكان-یش سبەینێ سێ شەممە بە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان دیاری كراوە و بەو پێیەش 17ی مانگی داهاتوو یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانە.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق، كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ سێ شەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی ڕەجەب-ی كۆچی و ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان.
هاوكات بەپێی ڕۆژژمێری مەككە، كە لە هەرێمی كوردستان-یش پەیڕەو كراوە سبەینێ سێ شەممە 17ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان.
بەپێی بەیاننامەكەی سیستانی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە ڕۆژی 18ی مانگی ئایاری داهاتوو (مانگی 5)، بەڵام بەپێی ڕۆژمێرەكەی مەككە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەكەوێتە ڕۆژی 17ی ئایاری داهاتوو.