میدیای فەرمی سوریا خستنە خوارەوەی چەند موشەكێكی ڕاگەیاند

میدیای فەرمی سوریا ئاشكرایكرد هێزی پاراستنی هەوایی سوریا چەند موشەكێكی لە ئاسمانی شاری حمس خستووەتە خوارەوە بەر لەوەی ئامانجەكە بپێكێت.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردەوە، هێزی پاراستنی ئاسمانی سوریا چەند موشەكێك كە لە ئاسمانی شاری حمس بوون خراونەتە خوارەوە پێش ئەوەی ئامانجەكە بپێكێت.

هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە ئەوان هیچ چالاكییەكی سەربازییان لە سوریا نەبووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە چەند میدیایەكی عەرەبی ئاماژەیان بەوەكردووە كە فڕۆكەی ئیسرائیل بە ئاسمانی ناوچەكە دا هاتوچۆی كردووە.



AM:08:57:17/04/2018