لەكاتی گواستنەوەی نەخۆشدا لە قەزای حەویجەوە بۆ كەركوك بۆمبێك كە لە نێو ئامبوڵانسێك دانرابوو تەقییەوە و پێنج كەس برینداربوون.
شەوی ڕابردوو خێزانێكی نەخۆشی دانیشتووی گوندی عەباسییەی سەر بەحەویجە بە ئەمبوڵانسێك بەرەو نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك بران و لە ڕێگای چوونیان بۆ نەخۆشخانە بۆمبێك كە لە نێو ئەمبوڵانسەكە دانرابوو پیایاندا تەقیوەتەوە و پێنج كەس كە لەنێو ئەمبوڵانسەكە بوون و هەمویان لەیەك خێزانن برینداربوون.
ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی یەكشەممەش لە شاری كەركوك تەقینەوەیك ڕوویدا و چوار كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون.
لەپاش ڕووداوەكانی ١٦ ی ئۆكتۆبەرەوە مەلەفی ئەمنی كەركوك لەلایەن هێزەكانی سەر حكومەتی ناوەندییەوە ئیدارە ئەدرێت و لەو كاتەشەوە كردەوە تیرۆرستییەكان ڕووی لە زیادبوون كردووە.