تەقە لە كەس و كاری كاندیدێكی گۆڕان دەكرێت

شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر پۆستەرەكانی هێڤی هەیاف، ژنە كاندیدی گۆڕان لێكرانەوە و دەڵێت "تەقە لە كەس و كارم كراوە".

لە ڕوونكردنەوەیەكدا هێڤی هەیاف، ژنە كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە "شەوی‌ ڕابردوو لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگریی لەكەسوكارو هاوسەرەكەم كراوە كە پۆستەرەكانم هەڵواسن، دوای‌ ئەوەشی‌ كەسوكارەكەم سوربون لەسەر ئەوكارە بەتەقە بڵاوەیان پێكردون".

ناوبراو دەڵێت "هەر شەوی ڕابردوو تەواوی پۆستەرەكانم دڕێندراون و لێكراونەتەوە، بەڵام ئەم كارانە سوورترم دەكا لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەمم بەردەوام بم".

دەقی ڕوونكردنەوەی هێڤی هەیاف:

لە هەولێری شاری باب و باپیرام...ئەمەیان كردۆتە مێوان و خۆیان ساحێب ماڵ...

چەتەكان هیچیان بە دەستەوە نەماوە جگە لە شەق و فیشەكی شەرمەزاری لە بڕی ئەوەی لە ڕووی دووژمنی بگرن ئێمەیان كردۆتە نیشان فیشەك دوێنی شەو هەرچی وێنەی من هەیە لە هەولێرەكەم دڕاندیان و لێیاكردەوە و بردیان....

دوای ئەو هەموو زەخت و فشارەی لەسەر منیان كردیە لۆ واز هینان لەو ڕێبازە ڕاستەی لە ڕێگەیەوە داكۆكی لە میللــەتی بەش مەینەت دەكەین ....ناتوانن ساردمان بكەنەوە هەرچی ڕێگری و غەدرە كە ئێوەی دەسەڵات مێوانی زۆرەملێی هەولێری من بەرامبەرم دەیكەن سوورترم دەكا كە ئەو ڕێگایە بەردەمم و بەردەوام بم....

هێڤی هیاف مــــــــلا بكر

كاندیدی ژمارە (3) بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق



AM:09:55:17/04/2018