كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوھەوای بڵاوكردەوە و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.