بەڤیدیۆ...شاجوانە كوردەكەی ئینستاگرام تەمەنی خۆی ئاشكرادەكات

شابنام بارانی، ئەو خانمەی بەهۆی جوانییەكەیەوە نازناوی شاجوانی ئینستاگرامی لەنێو كوردا وەرگرتووە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە.

شابنام لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام) ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، كە دەیەوێت وەڵامی چەند پرسیارێك بداتەوە كە بەردەوام ئاڕاستەی دەكرێن.

شەبنام دەڵێت "تەمەنم 23 ساڵە و لە شاری مەھاباد لەدایك بوومە، ھاوسەرگیریم نەكردووە، دەخوێنم و ئەگەر كاتم ھەبێت كاریش دەكەم".

شاجوانی ئینستاگرام، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی "تا ئێستا سەردانی كوردستانم نەكردووە، جگە لە ھەژماری شەبنم بارانی لە ئینستاگرام، ھیچ ھەژمارێكی دیكەم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نییە".

شەبنام بارانی، لە ساڵی 1994 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، لە وڵاتی سوید لەگەڵ خانەوادەكەی دەژی، چەندین جار داوای كاری میدیایی و رێكلامی و فیلمی لێكراوە، بەڵام پەسەندی نەكردووە.





AM:10:32:17/04/2018