برایەکی عەبدول لەتیف سەلەفی کاندیدە بۆ پەرلەمانی عێراق

برایەکی عەبدول لەتیف سەلەفی لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی کاندید کردووە بۆ بوون بە پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

غەریب ئەحمەد مستەفا، ناسراو بە"مامۆستا غەریب"، کەلە ئێستادا بەڕێوەبەری ئەوقافی رانییەو دەکاتە برای عەبدول لەتیف سەلەفی رابەری سەلەفییەکانی کوردستان، کاندیدی ژمارە ١٦یە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کە ژمارەی لیستەکەیان ١٦٢ە.

عەبدول لەتیف سەلەفی کە بەڕابەری سەلەفیەكانی كوردستان ناسراوەو لەسەر ڕێچکەی وەهابییە، وتاربێژی لە مزگەوتی بەهەشت-ە لە شاری سلێمانی و هاوکات مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكانە هەرلە سلێمانی، لە ماوەی رابردووداو لەرێكەوتی 3 ئایاری 2016 هاوسەرگیری سێیەمی کرد لەگەڵ خوێندکارێکی خویدا بە ناوی (چاوان سۆران) کردو ئەم روداوەش كاردانەوەی جۆراو جۆری هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.




PM:03:09:17/04/2018