باوکی شیرین عەبدولوەهاب کۆچی دوایی کرد

باوکی هونەرمەندی ناوداری میسری"شیرین عەبدول وەهاب" بە هۆکاری نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ماڵپەڕی فوشیا، محەمەد عەبدول وەهاب، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قاهیرەی پایتەخستی میسر بەهۆی نەخۆشییەوە دڵی لە لێدان کەوت، ئەمەش دوای چەند رۆژێکی کەم لە هاوسەرگیریکردنی شیرین بە ئاوازدانەری ناوداری میسری "حسام حبيب".

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا شیرین و هاوسەرەکەی "حەسام حەبیب" لە دەرەوەی وڵاتی میسرن بەمەبەستی بەسەربردنی مانگی هەنگوینییان.

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی ١٩٨٠ ی میسرە، یەکێکە لەخانمە گۆرانیبێژە ناودارەکانی میسر،کە لە ٢٠٠٧ هاوسەگیری لەگەڵ محەمەد موستەفا کرد پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە ٢٠١٢ جیابوونەوە، بەڵام لە مانگی نیسانی ٢٠١٨دا هاوسەرگیری لەگەڵ ئاوازدانەر حەسام حەبیبدا کرد.



PM:04:35:17/04/2018