حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووەکەی سبەی چوارشەممە 18 ی نیسانەوە، کە جەژنی "چوارشەممەی سوورە"، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر، سبەی چوارشەممە 2018/4/18 لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە".
وتەبێژی فەرمی حکوومەت ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، پشووەکە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن.