بە وێنە ..پۆستەری کاندیدێکی دیاری یەکێتی دەدڕێنرێت

لە سلێمانی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنی د. میران محەمەد کاندیدی یەکێتی و بەڕێوەبەری پێشووی گشتی تەندروستی سلێمانی دەبڕدرێت. 

میران محەمەد لەئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك، نووسیوویەتی "ئەگەر ئاسودە بوون بە دڕاندن و شێواندنی پۆستەرەكانم، ملیۆنان پۆستەر دەكەمە قوربانی یەك هاوڵاتی هەژار، یەك یەكێتی دڵسۆز". 

کاندیدی ژمارە ٢ ی یەکێتی نووسیویەتی "بەڵێنیش دەدەم بەو كەسانەی ئەو كارەیان كردووە، وەك چۆن لە ماوەی ۵ ساڵ كە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بووم و بەبێ جیاوازی خزمەتی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانیم كرد لە داهاتووش بە زیادەوە خزمەتی هاوڵاتیان و هەژاران دەكەم بە ئێوەشەوە بەبێ جیاوازی".

لەگەڵ دەستکردن بەهەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە تەنها سێ رۆژ تێپەڕیووە ژمارەیەک پۆستەر لافیتەی لایەنەکان دڕێندران.



PM:09:50:17/04/2018