کەریم بنزیمەی فەرەنسی وهێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، مانەوەی لە یانەکە
راگەیاندوو بە ماڵی خۆی دەزانێت.
لە نوێترین لێدوانیدا کەریم بنزیمە باس لە داهاتووی خۆی دەکات و دەڵێت ریاڵ
مەدرید وەکوو ماڵی من وایەو زۆر خۆشحاڵم لەم یانەیە، هەروەها پێرێزی سەرۆکی یانەکەش
وەکوو کەسێکی خێزانەکەم وایەو هەمیشە لە کاتە خۆش و ناخۆشەکان لەگەڵم بووە.
لە کۆتایدا وتی، هەمیشە دەمەوێت یارمەتی یانەکەم بدەم و گرنگی بەو ڕەخنانەش
نادەم کە لێم دەگیرێت، رۆژنامەکان بۆیە ئەو کارە دەکەن فرۆشیان زیاد بێت.