بەڵگە.. راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرکرا

راوێژکاری و کادیری دیاری یەکێتی د. دڵشاد عەبدولەڕەحمان بەو پێیەی پەیوەندی کردووە بە قەوارەکەی د. بەرهەم ساڵحەوە، لە یەکێتی دەرکرا.

بەپێی بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە ١٧ ی نیسان دەرچووەو، کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، هەردوو کادیری دیاری یەکێتی د. دڵشاد عەبدولرەحمان، دانا نەقی، لە ریزەکانی یەکێتی دەرکران، وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە" لەبەرئەوەی دژ بە سیاسەتی یەکێتی پەیوەندیان بەلایەنێکی ترەوە کردووە".

د. دڵشاد عەبدولرەحمان راوێژکاری مەکتەبی سیاسی و پێشتریش وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بووە.

هەروەها دانا نەقی، ئەندامی ئەنجومەنی مەکتەبی سیاسی لە سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی بووە.

لە دوا کۆبوونەوەی مەکتبەی سیاسی یەکێتیدا بڕیارداوە هەر کادیر و ئەندامێکی یەکێتی کار بۆ لایەنێکی تر بکات، لە ریزەکانی یەکێتی دەردەکرێت و ماڵو موڵکی یەکێتیشی لێدەسەنرێتەوە. 



PM:11:24:17/04/2018