كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی بە بێ بارزانی دەستیپێكرد

كەمێك لەمەوبەر، كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ ئامادەبوونی مەسعود بارزانی دەستی پێ كرد.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی تاوتوێكردنی ڕەوشی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكان دەستیپێكرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كودستان بەشداری كۆبوونەوەكە نییە.

هاوكات ڕۆژی 16ی ئەم مانگەش لەكاتی پێشكەشكردنی كاندیدەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مەسعود بارزانی ئامادە نەبوو.



AM:11:58:18/04/2018