نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 72 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هۆکارەکەشی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ناردنی نه‌وتی جیهان دەگەڕێتەوە

بەپێی ریتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت 59 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ لە ئێستادا بە 72دۆلار 17وسەنت ماماڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس لە بازاڕەکانی جیهان بەهەمان شێوە 59 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌، لە ئێستادا بە 67 دۆلارو 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرێت.



PM:01:33:18/04/2018