نیهان بە سەرنجڕاکیشترین شێوە دەرکەوت

ناسڵیهان ئەتاگول، خانمە ئەکتەری ناوداری تورکیا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە میانی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگێکی بازرگانیدا بە سەرنجڕاکێشترین شێوە دەرکەوتن.

ئەو خانمە ئەکتەرە کەلە دوای درامای "ئەشقی شێتانە"وە بەکەسایەتی "نیهان" ناسراوە لەگەڵ هاوسەرەکەی "کادیر دۆغلو" ناسراو بە "ئەلپەر"، بەشداریان لە ئاهەنگی کردنەوەی مارکەی جیهانی بەرهەمهێنانی چاویلکە "polaroideyewear" کرد، کە هەردوکیان دەوری سەرەکی ریکلامەکەبوون.

ناسڵیهان و هاوسەرەکەی بە ستایلە شیک و سەرنجڕاکێشەکانیانەوە، سەرجەم ئامادەبوانی ئاهەنگەکەیان سەرامکرد و میداکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بە خۆیانەوە سەرقاڵکرد.

 نیهان ناوی ڕاستەقینەی ( ناسلیهان)ە لە ساڵی ١٩٩٢ لە دایکێکی روسی و باوکێکی شەرکەسی دایک بووە،سەرەتای کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ و دواتر بووە بە پاڵەوانی چەندین دراما، لەساڵی ٢٠١٦ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناسراو "کادیر دۆغلو" ناسراو بە  "ئەلپەر"، دەکات.




PM:05:28:18/04/2018